Sydkurdiska /کوردی


کێ دەتوانێ پشتگیری زمانی دایک بە دەستبێنێ ؟

ئەو منداڵەی کە بێجگە له زمانی سویدی و زمانی دایکی و تەنها یەک زمانی تری لە بەخێوکەرو سەرپەرشتیاری هەبوو، بە شەرتێک منداڵەکە تەمەنەکەی گونجاو بێت کە زمان فێر بێت بە شێوازێکی بنچینەیی زۆر ئاساییانە دەتوانێ پشتگێری زمانی دایک بەدەست بێنێ.

چ شتێک بکەم بۆ ئەوەی بمەوێ منداڵەکەم پشتگیری زمانی دایکی بەدەست بێنێ ؟

لە رێی باخچەی بنەڕەتی منداڵانەوە دەتوانی داخوازی خۆت بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری زمانی دایک بۆ منداڵەکەت داوا بکەیت. پاشان لە لایەن بەرێوەبەری باخچەبنەڕەتییەکەوە داواکاری بەرز دەکرێتەوە بۆ ( فەرمانگەی یەکەی زمانی دایک) بۆئەوەی منداڵەکەت هەلی بۆ بڕەخسێ ناوی تۆمار بکرێت بۆ فێربوونی زمانی دایک. دوای ناوهاتنەوەی منداڵەکەت، لەلایەن باخچەی بنەڕەتییەوە پەیوەندی بە مامۆستایەکی زمانی دایکی منداڵەکەوە دەکرێ بۆ ئەوەی بزانن چ پێداویستییەک و یارمەتییەک لەبەر دەستە بۆ ئەو منداڵە کەچۆن دەتوانرێ کۆمەکی بۆ فەراهەم بکرێ.

بۆچی گرینگە کە منداڵ زمانێکی بەهێزی دایکی هەبێ ؟

بوار بە منداڵ دەدات کە لە پەیوەندیکردندا لەناو خێزان و لەگەڵ خزمەکانیدا هاوهەستبێت، وە لەئەنجامی زمانێکی بەهێزی دایکەوە زمانی سویدیشی بەهێزتر دەبێت . یەکێتی کۆمەڵانی دەوڵەتە ئەوروپییەکان هەستان بە داڕشتنی ٨ کلیلی لێهاتویی ، کە ئەمە پێویستە هاوڵاتییان پەیدای بکەن. دوو لەو لێهاتوییانە توانابوونە بەسەر دروستبوونی پەیوەندی و دانوستاندن لە نێوان زمانی دایک و زمانی بێگانە چونکە شارەزایی وئاگاداربوون لە کولتوور دەست لەناو دەست لێهاتووییەکی تر دەبەخشێ بە زمان.

لە چ تەمەنێکەوە منداڵەکەم دەتوانێ پشتگیری زمانی دایک بە دەستبێنێ ؟

لەو کاتەوەی کە منداڵەکەت دەچێتە باخچەی بنەڕەتی منداڵانەوە ئەوەش پابەندە بە هەل و مەرجەکانەوە.

لە کوێ دەبێ منداڵەکەم پشتگیری زمانی دایک وەربگرێ ؟

مامۆستای زمانی دایک چاوی بە منداڵەکە دەکەوێ لەو باخچەی بنەڕەتییە منداڵانە نێزیکەی کە کەوتۆتە ئەو ناوچەیەی ژیانی لێدەبەنە سەر .

مامۆستایەکی زمانی دایک چۆن کار دەکات ؟

ئێمەش هەر وەک هەموو ئەو کارمەندانەی کە لە باخچەی بنەڕەتی کاردەکەن پلانی فێربوون و رێبازی تایبەتی خۆمان هەیە.

ئێمەش هاوکارین لەگەڵ هەموو ئەو چالاکیە بەکۆمەڵەی بە کۆی منداڵەکان دەکرێت . سەرجەمی ئەو پێکهاتە کولتورییە ، گەشە بە توانای منداڵ دەدات کە لەو کلتوورە جیاوازانە تێبگات ، ئەمەش هەموو دەبنە کەرەسەیەک کە منداڵ باشتر تێبگا لەو دونیایەی کە لەدەوروبەری خۆیدایە.

کێ حەقی ئەم کارانە دەدات ؟

کۆمونی ئۆپسالا

منداڵەکەم لە هەمان کاتدا دەتوانێ مامەڵە لەگەڵ چەند زمانێک بکات ؟

منداڵ دەرەقەتی هەیە بەسەر چەند زمانێک

چی بکەم کە یارمەتی منداڵەکەم بدەم کە زمانێکی بەهێزی دایکی هەبێ ؟

زۆر قسەی لەگەڵ بکە، زمانێک بەکاربهێنە کە لەئاستێکی هەندێ بەرزتر بێت بۆ دەوڵەمەند بوونی زمانی منداڵەکەت .

ئەوە گرینگە کە بە زمانێکی ڕاستەوخۆ و ڕەوان قسە لەگەڵ منداڵەکەت بکەی بۆ نموونە ( دەتوانی ئەو ئۆتۆمۆبیلە سورە بخەیتەوە ناو سەبەتەکە) لە جیاتی ئەوەی پێی بلێی ( ئەمە بخەرە ئەوێ ) .

لە کتێبخانە کتێب قەرز بکە ، خوێندنەوە زۆر گرینگە . یەکتربینینی ئەو کەس و منداڵانەی بە زمانی دایک قسە دەکەن.

ئێمە قسە دەکەین لە ماڵدا، ئەبێ ئەوە باش نەبێ کە ئەوە هەڵبژێرین بە زمانی سویدی قسە بکەین ، لەگەڵ ئەوەشدا زمانی سویدی زمانی دایکمان نییە. هەموو کات وا باشترە کە بە زمانی دایکمان قسە بکەین ، ئەو زمانەیە کە توانات بەسەریا دەشکێ ، زۆر باش پێی دەئاخفی ، دەبڕینی جۆراوجۆرە ، هەستەکان ، ڕەنگجودایی . لەم رێگایەوە گوێبیستی منداڵەکە دەبین لەگەڵ خۆیدا زمانێکی پڕ و ڕەوانی لە ئامێز گرتووە.

26 augusti 2015